دوو پەرلەمانتاری گۆڕان: بێ جیاوازی و بە دەیان ڕێگای جیاواز گەندەڵی و کاری قاچاخی لە سەرجەم دەروازەکان بەردەوامە

30/09/2020

دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن: لە ئیبراھیم خەلیل دەست بەسەر ١٢.٥ کیلۆ ئالتوندا دەگیرێت، کە ھەوڵدراوە بەڕێگەی قاچاخ ببرێتە دەرەوەی ھەرێم- تورکیا، دەشڵێن: ئاڵتونەکان ھی کۆمپانیای نورتاشە، سزاکەی زیاتر لە ١ ملیۆن دۆلارە، دەستێوەردان و ھەوڵێکی زۆر ھەیە لەلایەن بەرپرسانی حزبیەوە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم دۆسیەیە.

دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان، لەسەر قاچاخچێتی خاڵە سنوریەکان دەڵێن: یەکەم جار نیە و پێشتر لە رێگەی دەستکاریکردن و گۆرینی کۆنوسەکانەوە، چەندین کاری نایاسایی لەم جۆرە لەدەروازەی ئیبراھیم خەلیل کراوە و دەکرێت، لە سەرجەم دەروازەکانیش بێ جیاوازی کاری گەندەڵی و قاچاخی بەردەوامە.


هەواڵی زیاتر