سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ گۆڕان: یاسای‌ چاکسازی‌ ئەنجامێکی‌ بەرهەمداری‌ نەبوە و نەبوەتەهۆی‌ زیادبونی‌ داهاتی‌ گشتی‌

05/10/2020

سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایدەگەیەنێت؛ ناسنامەی‌ کابینەی‌ نۆیەم چاکسازییە، ئەویش بە ناردنی‌ پرۆژەی‌ گشتگیر و هەمەلایەن لە بوارەکانی‌ ئابوری‌ و سەربازی‌ و کارگێڕی‌ و سیاسی‌ و یاسایی، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا حکومەتی‌ هەرێم ئەم پڕۆژە یاسایانەی‌ نەناردوە و لە بواری‌ خەرجیشدا یاسای‌ چاکسازی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان پەسەندکرا و حکومەتی‌ هەرێم چەندین پەیڕەو و یاسای‌ بۆ دەرکرد، بەڵام تا ئێستا ئەنجامێکی‌ بەرهەمدارمان نەبینیوە کە راستەوخۆ کاربکاتە سەر کەمکردنەوەی‌ گەندەڵی‌ و بەرزکردنەوەی‌ داهات بەتایبەت موچە

گوڵستان سەعید، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ گۆڕان لە دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ پەرلەماندا چەند  پرسیارێکی‌ ئاڕاستەی‌ تیمی‌ حکومەت کرد و وتی‌:  سیمای‌ دو ئیدارەیی و نەبونی‌ هێزی‌ نیشتیمانی‌ یەکگرتو رێکنەخستنەوەی‌ داهات لە هەرێمی‌ کوردستان بەردەوامە و هێشتا ئەنجامێکی‌ بەرهەمداری‌ یاسای‌ چاکسازیشمان نەبینیوە کە راستەوخۆ کاربکاتە سەر کەمکردنەوەی‌ گەندەڵی‌ و بەرزکردنەوەی‌ داهات بەتایبەت بۆ موچەی‌ موچەخۆران.

سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ گۆڕان وتیشی‌:  قاچاخچێتی‌ و بەهەدەردان سیما و ناسنامەی‌ ئیستای‌ دەروازە سنورییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستانە کە بەداخەوە لە روی‌ ئابوری‌ و تەندروستی‌ و سیاسیشەوە زیانێکی‌ گەورەی‌ لە داهاتی‌ هەرێمی‌ کوردستان داوە.


هەواڵی زیاتر