جڤاتی گشتی: پێوستە ئەولەویەتی کاری حکومەت باشکردنی بژێوی خەڵک بێت
10/10/2020
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای تیمی بزوتنەوەکە لە کابینەی نۆی حکومەت ئەمڕۆ شەممە (10/10/2020) جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی کۆبوەوە.
جەمال حاجی محەمەد، سەرۆکی جڤاتی گشتی رایگەیاند: رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم، وردەکاری دۆخی ئێستا و ناوچەکە و گۆڕانکاریەکان و ئەدای تیمی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە کابینەی نۆ-ی حکومەت رونکردەوە.
بەشداربوانی کۆبونەوەکە جەختیان کردەوە لە پێویستی باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان، بەتێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختەی دارایی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی گرتوە.
دواتریش سەرۆک و تەواوی ئەندامانی جڤاتی گشتی سەردانی ئارامگەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایان کرد و جەختیان کردەوە لە درێژەدان بەو رێباز و بەرنامەیەی کە بزوتنەوەکەی لەسەر دامەزراوە.