عەلی حەمە ساڵح: ھەزارو دووسەد کەسی پلە باڵای نایاسایی خانەنشینکرابوون دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری ڕاگرتنی موچەکانیان دراوە

19/10/2020

عەلی حەمەسالح ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: نزیکەی ٢١٧ ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەیە، لە ڕۆژانی پێشتردا زیاتر لە ھەزارو دووسەد کەس بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابوون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری ڕاگرتنی موچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.

خانەنشینی دەرگای گەورەی گەندەڵی

نزیکەی ٢١٧ ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەیە، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە: بەبێ ئەوەی خزمەتی فعلیان ھەبێت خانەنشینکراون.

لە ڕۆژانی پێشتردا زیاتر لە ھەزارو دووسەد کەس بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابوون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری ڕاگرتنی موچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.

کاری نایاسایی گەورە لە خانەنشینی سەربازیدا کراوەو نزیکە ١١٧ ھەزار خانەنشینی سەربازی ھەیە، بە ھەزاران کەس بە ناڕەوا بەپلەی جۆراو جۆری سەربازی خانەنشینکراون؛ بەبێ ئەوەی ساڵێ خزمەتی پێشمەرگایەتیان ھەبێت، پێویستە لە زووترین کاتدا دۆسیەی ئەمانەش یەکلابکرێتەوە بەپێی یاسا.

فەرمانبەرو خانەنشینی فعلی، قوربانی ئەم گەندەڵی و کارە ناڕەوایانە.. بە چاکسازی لە لیستی موچەو خاڵی سنوری و دۆسیەی نەوت، گرفتی موچە چارەسەر دەبێ..

عەلی حەمە ساڵح


هەواڵی زیاتر