گۆڕان و کۆمەڵ: کاری پێکەوەیی لە پەرلەمان
21/11/2018
هەردو فراکسیۆنی
گۆڕان و کۆمەڵ جەخت لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی دەکەنەوە لە پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ
چوارشەممە، هەردو فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و فراکسیۆنی گۆڕان لە
پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە، بۆ تاوتوێکردنی کاری پێکەوەیی لە خولی نوێی
پەرلەماندا.
لەوبارەیەوە
عەلی حەمەساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ
پێشوازییمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ کرد و پێداگرییمان لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە.
وتیشی :"ههردو
فراکسیۆن، پێداگیریان لهسهر هاوههڵوێستی و ههماههنگی و کاری پێکهوهیی کردوەتەوه
له خولی نوێی پهرلهمانی کوردستان".
بزوتنەوەی گۆڕان
و کۆمەڵی ئیسلامی پێشتریش، چەند پڕۆژە کاری هاوبەشیان هەبوە، لەسەر ئاستی حیزبی و
حکومی و کاری پەرلەمانیی و ژمارەیەک پڕۆژەی هاوبەشی چاکسازییان بۆ دۆخی سیاسی و
ئابوری هەرێمی کوردستان پێشکەش کردوە.