داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان دەکرێت لەسەر پرسی دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان
02/11/2020
ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەی تایبەت بە پرسی دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان لە هەولێر و دهۆک سازبکات.
ئاشنا عەبدوڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: یاداشتێکیان واژۆکردوەو داوادەکەن وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ ڕونکردنەوەی ڕوداوەکانی دەستگیرکردنی چالاکان و ڕۆژنامەنوسانی دهۆک و هەولێر.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان دەشڵێت: نابێت لەپێناو دەربڕینی ناڕەزایی و داواکردنی موچەو جیاوازی بیروڕادا چالاکان و ڕۆژنامەنوسان دەستگیر بکرێن.
بۆ ئەو مەبەستە و ڕێگریکردن لەبەر تەسکردنەوەی مەودای ئازادیەکان داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە دانیشتنێکی تایبەت بە پرسی دەستگیکردنی چالاکانی مەدەنی و ڕژۆنامەنوسان لە بادینان سازبکرێت و وەزیری ناوخۆش ئامادەی دانیشتنەکە بێت.