سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: دەبوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاری بکردایە بۆ فراوانکردنی مەودای ئازادی ڕادەربڕین
04/11/2020
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندان دوومافی ئاسایی و یاسایی و دەستوریە بۆ خەڵکی کوردستان، بەداخەوە لە کوردستان چەندین خەڵک گیراوە و شوێن بزر کراوە بە بیانوی زانیاری ئەمنی لەسەر ئەم مافە دەستوریانە لە زیندان دان نەکەس و کاریان دەیان بینێت نە پارێزەرەکانیان.
گولستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له نوسینێكیدا سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نوسان و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: دەبوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاری بکردایە بۆ فراوانکردنی مەودای ڕای ئازاد و ئازادی ڕادەربڕین نەک زیندانی کردن و بێسه‌روشوێن کردنی مامۆستایان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لە کاتێکدا ئەو مافانە لە ھەرێمی کوردستان بە یاسا ڕێکخراون کە دەبێ دەزگاکانی جێبەجێکردن پابەندی ئەو یاسایانەبن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێت: دەستاوبرد بکەن لە ئازادکردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نوسان كه له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌ستگیر كراون.