دابان محهمهد: مانگا و ماسی قاچاخ هاورده دهكرێت و سەرچاوەی دەیان ملیۆن دۆلارن بۆ چەند بەرپرسێک
04/11/2020
دابان محهمهد، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان قاچاخیهكی نوێ له خاڵه سنوریهكان ئاشكرادهكات و دهڵێت: وڵاخ و ماسی هاورده دهكرێت و هەفتەی پێشوو سەد سەر وڵاخ بە قاچاغ داخڵی هەرێم کراوە، سبەینێش زیاتر لە 200 سەر وڵاخی تر، لە کێلێی و ناوچەکانی دەوربەری داخل دەکرێ و بە بازگەی فەرمی و بەبەرچاوی حکومەتی هەرێمەوە دەگاتە شوێنی دیارکراو لە سلێمانی، لە هەر وڵاخێک 84 دۆلاری بۆ بەرپرسانە.
دهقی نوسینهكهی
مانگا و ماسی قاچاخ، سەرچاوەی دەیان ملیۆن دۆلاری چەند بەرپرسێکن.
100 هەزار وڵاخ هاوردە دەکرێت و لە هەر سەرێک 84 دۆلاری بۆ بەرپرسانە!
بڕیار و ڕێکارەکانی ئەم کابینەیە، کاریگەری لەسەر ڕێکخستنەوەی دەروازەکان و کەمکردنەوە قاچاخی نەبوە.
هەفتەی پێشوو سەد سەر وڵاخ بە قاچاغ داخڵی هەرێم کراوە، سبەینێش زیاتر لە 200 سەر وڵاخی تر، لە کێلێی و ناوچەکانی دەوربەری داخل دەکرێ و بە بازگەی فەرمی و بەبەرچاوی حکومەتی هەرێمەوە دەگاتە شوێنی دیارکراو لە سلێمانی، لە هەر وڵاخێک 84 دۆلاری بۆ بەرپرسانە و بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا 100 هەزار وڵاخ داخڵ بکرێت، بەوەش زیاتر لە 10 ملیار دینار دەستی چەند بەرپرسێک دەکەوێت، ماوەی چەند هەفتەیەکیشە کاری قاچاخی ماسی لە دەروازەکان دەستی پێکردوە و لە دوای فەرمی، داخل دەکرێت.
بڕیار و ڕێکارەکانی ئەم کابینەیەی حکومەت سەبارەت بە دەروازەکان، بچوکترین کاریگەری لەسەر ڕێکخستنەوەی دەروازەکان و کەمکردنەوە کاری قاچاخی نەبوە، لە کاتێکدا هەمو ئەمانە و کاری قاچاخی دەروازەکان، کۆمپانیا و ڕێگاکانی تری بەهەدەردان و گەندەڵی دەروازەکان، بەشێکن لە پارە و داهاتی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم، کە نەیتوانیوە، لەم قەیرانی دارایی و بێ موچەیەشدا کۆیان بکاتەوە و کۆنترۆڵیان بکات.