فراکسیۆنی گۆڕان: شەری براکوژی شەڕێکی نەگریسی تاقیکراوەی بێ ئەنجامە
04/11/2020
لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان-یان کردوە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێن: ئێمە لە فراکسیۆنی گۆران بە نیگەرانیەکی زۆرەوە لە دۆخەکە دەڕوانین و پێمان وایە شەری براکوژی شەڕێکی نەگریسی تاقیکراوەی بێ ئەنجامە کە هەمیشە بە بەرژەوەندی دوژمنان و زیانی میلەتەکەمان کۆتایی هاتوە.
لە یاداشتەکەدا هاتوە؛ داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان وەک چۆن لە رابردودا شەری ناوخۆی قەدەغەو تەحریمکردوە ئێستاش رۆڵی مێژویی خۆی بگێڕێت بۆ کۆتایهێنان بەو گرژی و ئاڵۆزیانە، لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لای لایەنەکان و هاندانیان بۆ گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ ودیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان.
بەڕێز/سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بابەت/ یاداشت
بەداخەوە کە ماوەیەکە هەست بە گرژی و ئاڵۆزی سیاسی و چەکداری دەکرێت لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی باکوری کوردستان کە خەریکە پەرەدەسێنێت بۆ شەری براکوژی و شەری کوردو کورد کە بێگومان ئەمە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر رەوشی سیاسی و ئابوری و ئارامی لە هەرێمەکەمان و پێگەی کورد لە ناوچەکە.
ئێمە لە فراکسیۆنی گۆران بە نیگەرانیەکی زۆرەوە لە دۆخەکە دەڕوانین و پێمان وایە شەری براکوژی شەڕێکی نەگریسی تاقیکراوەی بێ ئەنجامە کە هەمیشە بە بەرژەوەندی دوژمنان و زیانی میلەتەکەمان کۆتایی هاتوە
لەم سۆنگەیەوە داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان وەک چۆن لە رابردودا شەری ناوخۆی قەدەغەو تەحریمکردوە ئێستاش رۆڵی مێژویی خۆی بگێڕێت بۆ کۆتایهێنان بەو گرژی و ئاڵۆزیانە، لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لای لایەنەکان و هاندانیان بۆ گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ ودیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان و راسپاردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و سازدانی گفتوگۆیەکی نیشتیمانیانە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان و چارەسەری بنەرەتی کێشەکان.
فراکسیۆنی گۆران ٤/١١/٢٠٢٠