عەلی حەمە ساڵح: ‎جگە لە بەرپرسان شەش کۆمپانیا ھەیە لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەکەیان لە ترامپ زیاترە

08/11/2020

گرفتی ئێمە ئەوەیە: قاچاخچیەکانی حوکمڕانیمان خراپن! نەک  ترامپ بۆ ئێمە خراپ بوە!!

‎ھەرێم و بەرپرسانی لەبری ئەوەی ئەوەی دڵیان بە بایدن خۆش بێ کە براوەیە !! ، خەمێ لەم دزی و تاڵانیەی حوکمڕانی خۆیان بخۆن! کێشەی ئێمە خراپی ئێوەیە، باشی بایدن گرفتی ئێمە چارە ناکات!!

‎لە داھاتی نەوت و کۆمپانیای سکویرتیەوە ھەتاوەکو قاچاخچێتی ئۆتۆمبیل و جگەرەو ھێلکەو فەرش و داگیرکردنی زەوی؛ سیمای بەرپرپرسانی کوردە..
‎جگە لە بەرپرسان و بنەماڵەکانیان، شەش کۆمپانیا ھەیە لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەکەیان لە ترامپ زیاترە..
‎زەوی ھەیە لە ھەولێر دراوە بە دەسەڵاتدار بە ھاکەی چوار ملیار دۆلارە!!! ھەموو سەرمایەی ترامپ نزیکەی ٣ ملیار دۆلارە!
‎تەنیا یەک مانگی قاچاخچێتی باشماخ بۆ بڕیار بەدەستان ٤٥ ملیۆن دۆلارە! کەچی باسی ناشایستەیی ترامپ دەکەن!!
‎قازانجی کۆمپانیایەک لە ساڵێکدا کە کێڵگەی نەوت و بۆری نەوت و پاڵاوگەو وێستگەی کارەباو کارگەی چیمەنتۆ.... ھتد نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلارە!! گەورەترین پاڵاوگە کە باھاکەی نزیکەی ٢ ملیار دۆلارە بە نایاسایی لەسەری تاپۆکرا!!! کام بازرگانی ترامپ وابووە!

‎ھەموو سەرمایەی ترامپ ٣ ملیار دۆلارە، بەپێی بەڵگەنامەیەکی یاسایی، کە لای منە ١٢ ملیار دۆلار لە ڕێگای چوار بانکی ھەرێمەوە چوەتە دەرەوە.. دیار نیە کێ بۆ کێی ناردوە!!!! .
‎بەرپرسانێک؛  خۆیان خەریکی دزی و قاچاخی و ساختەکاری بن حەق نیە، باسی ئەوە بکەن ترامپ بازرگانە یان نا..
‎حەزدەکەم چیرۆکی ئەمڕۆم باس بکەم!!
‎ئەمڕۆم تەرخانکرد بۆ بەدواداچونی بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل... شتی سەیرم دیت!!
‎دەڵاڵی بەرپرسان خۆیان پەیوەندی دەکەن بە پێشەنگای ئۆتۆمبیل و ئەوانەی ئیشی ئۆتۆمبیل دەکەن، ھەر ئۆتمبیلێک ھاتنە ژوری قەدەغەیە یان خوار مۆدیل یان ھەر ھۆکارێک، بە ٥ ھەزار دۆلار بۆ ١٠ ھەزار دۆلار داخڵی دەکەن بەڕێگای قاچاخ و لە خەتی ئاسایش و بەھاوکاری ھێزی ئەمنی!!
‎نوسینگە لە عەقاری دانراوە پارە دەخەوێنی و بۆت داخڵ دەکەن!!!
‎حوکمڕان و دەسەڵاتدارێک خۆی خەریکی یاسا شکێنێ و قاچاخچێتی بێ بەسەر میللەتی خۆی! قاچاخیمان بەسەرەوە بکەن و  زەویمان لێداگیربکات و ئەوەش داھاتی نەوتەکە بێ!! ئێستا خەڵک بەوەوە سەرقاڵ بکات.. بایدن لە ترامپ باشترە!!
- بەروارد بە ترامپ بە دەرچونی بایدن دڵخۆشم، بەڵام بۆ باشور ھەرگیز ئەمریکا لەمەی ئێستا زیاتر ناکات کە مانگانە ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە خەرجدەکات! سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە خزمەت سیاسەتی گشتی و بەرژوەندیەکانی ئەمریکایە، ئەگەر چاوڕێی گەڕاندنەوەی دەوڵەتی کەرکوک و دروستکردنی دەوڵەت بین لە ئەمریکای بایدن مەحاڵ مەحاڵە!!

‎عەلی حەمە ساڵح


هەواڵی زیاتر