ئاشنا عەبدوڵا: لەپێناو گیرفانی چەند شەخسێک خواردنی بەسەرچو و قاچاخ دەرخواردی خەڵک دەدرێت

12/11/2020

فرۆشتنی خۆراکی قاچاخ و ماوە بەسەرچوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: هەوڵەکانمان چرکردوەتەوە بەومەبەستەی لەڕێگەی پەرلەمانەوە فشارەکان زیادبکەین بۆ وەستاندنی ئەو قاچاخیە مەترسیدارە لەسەر ژیانی خەڵک و پێوستە بەزویی  ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی تەواو بداتە ئەو لیژنانەی چاودێری و بەدواداچون دەکەن بۆ جۆر و کوالیتی خۆراک و سزای قورسی ئەو کەسانە بدرێت کە بازرگانی بە گیانی مرۆڤەوە دەکەن.

ئاشنا عەبدوڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەک بەشێک لە کاری پەرلەمانی لە ماوەی ڕابردوودا دوای بەدواداچونمان هۆشداریماندا لە قاچاخی خاڵە سنوریەکان بەڵام بێباکی دەسەڵاتی هەرێم وایکردوە ئەو قاچاخیانە هەتاوەکو ئێستا بەردەوامیان هەبێت.

بێباکی لە ئاست ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان گەیشتوەتە ئاستێک ڕۆژانە لە خاڵە سنوریەکانەوە خواردنی قاچاخ و بەسەرچوو دەهێندرێت و دەرخواردی خەڵک دەدرێت.

وەک بەشێک لە کاری پەرلەمانی لە ماوەی ڕابردوودا دوای بەدواداچونمان هۆشداریماندا لە قاچاخی خاڵە سنوریەکان بەڵام بێباکی دەسەڵاتی هەرێم وایکردوە ئەو قاچاخیانە هەتاوەکو ئێستا بەردەوامیان هەبێت.

لە ساڵی 2007 وە هاوردەکرنی جگەری بەستوی ئێرانی قەدەغە کراوە بەڵام ئەوانەی کە قاچاخی لە خاڵە سنوریەکان دەکەن بێباکن لە ئاست ژیانی خەڵک و ئەو جۆرە جگەرە دێنن و دەرخواردی خەڵکی دەدەن و هاوڵاتی ئەم هەرێمە توشی شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دەکەن.

هەوڵەکانمان چرکردوەتەوە بەومەبەستەی لەڕێگەی پەرلەمانەوە فشارەکان زیادبکەین بۆ وەستاندنی ئەو قاچاخیە مەترسیدارە لەسەر ژیانی خەڵک و پێوستە بەزویی  ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی تەواو بداتە ئەو لیژنانەی چاودێری و بەدواداچون دەکەن بۆ جۆر و کوالیتی خۆراک و سزای قورسی ئەو کەسانە بدرێت کە بازرگانی بە گیانی مرۆڤەوە دەکەن.

ئاشنا عەبدوڵا
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.


هەواڵی زیاتر