عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: ئایا عێراق ئامادەیە ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەڕێم بنێرێت و حاکمەکانی ئێرەش خەریکی قاچاخی نەوت بن

21/11/2020

ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان، پێشنیارێك بۆ پاراستنی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ یاسای بودجەی ٢٠٢١ ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت: پێوسته له‌ به‌غداده‌وه‌‌ زامنی‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكرێت و له‌ ناوخۆش كۆتایی به‌ قاچاخچێتی‌ نه‌وت و سنوره‌كان بهێندرێت.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ پشكی‌ كورد و شێوازی‌ پاراستنی‌  نوسیویه‌تی‌: ئەم مانگە یاسای بودجەی ٢٠٢١ دێتە پەرلەمانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گەرەنتی بکرێت و لەبەرامبەریشدا ھەرێم ئامادەبێت، ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لێوەربگیرێت و ٥٠٪‏ داھاتە فیدڕاڵیەکان بدات پێویستە ئەوەی لە خەمی موچەی خەڵکی کوردستانە دەنگ بەم بڕگە بدات.

سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: ئەمریکا و ھێزە نێودەوڵەتیەکانیش لەگەڵ ئەم بژاردەن و لەبەرامبەریشدا ھەڵمەتێکی گەورە دژی ئەم قاچاخی گەندەڵیەی ناوخۆ بەرپابکەین.


هەواڵی زیاتر