گوڵستان سەعید: پێویستە بایەخ بە رەوشی کۆمەڵایەتی و بژێوی خێزانی سزادراوان بدرێت

22/11/2020

ئەمڕۆ یەک شەممە، ۲۲/۱۱/۲۰۲۰ گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، سەردانی چاکسازی ژنان و نەوجەوانانی سلێمانی و چاکسازی گەورانی کردوو دەڵێت: لەگەڵ بەرپرسانی زیندان و بەشێک لە سزادراوان کۆبوینەوەو گوێبیستی گرفت و داواکاریەکانیان بوین و کاری پێویست لەسەر داواکاریەکانیان دەکەین.

گوڵستان سەعید دەشڵێت: بە گشتی سزادراوان کێشەیان زۆرە، بۆیە پێویستە حکومەت بایەخ بە رەوشی کۆمەڵایەتی و یاسایی و تەندروستی و بژێوی خێزانی سزادراوان بدات.


هەواڵی زیاتر