گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر چاکسازی و چاره‌سه‌ری گرفتی موچه و به دامه‌زواوه‌ییکردنی دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌کاته‌وه
29/11/2018
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی
چاکسازی و چاره‌سه‌ری گرفتی موچه و به دامه‌زواوه‌ییکردنی دۆسیه‌ی نه‌وت
ده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) وه‌فدێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه پێكهاتبو له
وته‌بێژی حکومه‌ت و سکرتێری ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوبه‌ری دیوانی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران، سه‌ردانی فراکسیۆنی گۆڕانیان کرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا
ئه‌وله‌ویه‌تی حکومه‌ت له کابینه‌ی ئاینده‌دا قسه‌و باسی لێ‌کرا و
فراکسیۆنی گۆڕانیش به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ ساڵی یه‌که‌می په‌رله‌مانی
رونکرده‌وه، که چاره‌سه‌ری گرفتی موچه و چاکسازی و ده‌رچونی یاسای
چاکسازی و به دامه‌زراوه‌ییکردنی که‌رتی نه‌وته.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رونیکرده‌وه: ئه‌گه‌ر چاکسازی
جددی له داهات و خه‌رجیدا نه‌کرێت و نه‌وت به دامه‌زراوه‌یی نه‌کرێت،
ئه‌م فۆڕمه له حوکمڕانی ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، له هه‌مو بڕیارێکی
سیاسی بۆ حکومه‌تی ئاینده، گۆڕان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، چاودێرێکی جددیی
کاروباری حکومه‌ت ده‌بیَت.
وه‌فدی حکومه‌تیش ئه‌و یاسا پێویستانه‌یان خسته‌ڕو که له‌م خوله‌ی
په‌رله‌ماندا گرنگه ده‌رچوێندرێت، فراکسیۆنی گۆڕانیش دڵنیاییاندا له‌وه‌ی
هه‌ر یاسایه‌ک خزمه‌تی گشتی بکات پشتیوانی ده‌بن و کاربۆ ده‌رچواندنی
ده‌که‌ن.