فراكسیۆنی‌ گۆڕان: پێويسته‌ ڕێگری‌ بكرێت له‌به‌رده‌م خوێندنی‌ ئۆنلاین به‌هۆی‌ ئه‌م مۆدێله‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ منداڵانی‌ كوردستانی له‌ خوێندنی‌ گشتی‌ بێبه‌شن

25/11/2020

فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان داواده‌كات‌ ڕێگری‌ بكرێت له‌به‌رده‌م خوێندنی‌ ئۆنلاین و له‌و باره‌یه‌وه‌ یاداشتێك ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌كات و له‌ یاداشته‌كه‌دا هاتوه‌؛ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ خێزانه‌كان، ناتوانن كۆمپیوته‌ری‌ لاپتۆپ و مۆبایلی‌ سمارتفۆن و خوێندنی‌ ئۆنلاین دابین بكه‌ن كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا بۆته‌ ڕێگایه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ خوێندن له‌ ولاَتدا، ئه‌م مۆدێله‌ له‌ خوێندن وای‌ كردووه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ مندالاَنی‌ كوردستان له‌ خوێندنی‌ گشتی‌ بێبه‌ش بن، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێگری‌ بكرێت له‌به‌رده‌م بوونی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ سیستمی‌ خوێندن و په‌روه‌رده‌كردن چونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كی‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ ژیانی‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ هێشتا له‌ دایك نه‌بوون.

بۆ به‌رێز/ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
بابه‌ت/ یاداشت  

سڵاو و ڕێز..
به‌ڕێزان دۆخی‌ به‌ تایبه‌ت كردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا له‌ سه‌رده‌می‌ كۆرۆنادا نیشانده‌ری‌ دۆخێكی‌ مه‌ترسیداره‌، له‌ كاتێكدا مووچه‌ی‌ كارمه‌ندان نادرێت و خه‌ڵك پاره‌ی‌ كڕینی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ نیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌رتی‌ په‌روه‌رده‌ تایبه‌ت ده‌كرێ‌ و له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی‌ زۆر پێشكه‌ش ده‌كرێن ئه‌وانه‌ی‌ توانای‌ دابین كردنی‌ پاره‌كه‌یان نیه‌ ناچار ده‌كرێن كه‌ نه‌خوێنن، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ خێزانه‌كان، ناتوانن كۆمپیوته‌ری‌ لاپتۆپ و مۆبایلی‌ سمارتفۆن و خوێندنی‌ ئۆنلاین دابین بكه‌ن كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا بۆته‌ ڕێگایه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ خوێندن له‌ وڵاتدا، ئه‌م مۆدێله‌ له‌ خوێندن وای‌ كردووه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ مندالاَنی‌ كوردستان له‌ خوێندنی‌ گشتی‌ بێبه‌ش بن، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نه‌وه‌یه‌كی‌ نه‌خوێنده‌وار به‌رهه‌م بێت له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ مندالاَن ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م مه‌ترسی و دۆخه‌كه‌ كاره‌ساتبارتر وكێشه‌كان سه‌ختتر و قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێگری‌ بكرێت له‌به‌رده‌م بوونی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ سیستمی‌ خوێندن و په‌روه‌رده‌كردن چونكه‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كی‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ ژیانی‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ هێشتا له‌ دایك نه‌بوون.

                                                          له‌گه‌ڵ ڕێزم...
فراكسیۆنی‌ گۆڕان


هەواڵی زیاتر