دابان محەمەد: مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌وه‌بێت له دادنوس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆدا هه‌یه نەبونی باشترە
25/11/2020
لەسەر بە ئەلیکترۆنی کردنی حکومەت، هۆشداری دەدرێت و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لە دادنوس و هاتوچۆدا نوسین به قه‌ڵه‌م كراوه به كۆمپیوته‌ر و وه‌ره‌قه‌یه‌كی ده‌ستنوس گۆڕاوه به چاپكراو، كه له بنه‌ڕه‌تدا دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و زیادكردنی چه‌ندبه‌رامبه‌ری نرخه له‌سه‌ر هاوڵاتی و مامه‌ڵه‌كاران.
لەسەر بانگەشەکان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت دابان محەمەد پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان، نوسیویەتی:
حكومه‌ت جاڕی به ئه‌لیكترۆنی كردنی كاروباری دا‌و و ده‌زگاكانی داوه، گرنگه پێش هه‌ركارێك ئه‌م جۆره كۆمپانیانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، چونكه، هاوڵاتی به كارتی نیشتمانی، ناسنامه‌ی باری شارستانی و چه‌ندین جۆر ناسنامه‌ی تر مامه‌ڵه‌كانی ڕایی ده‌كرێت. خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌كی یه‌كگرتوی ئه‌لیكترۆنی نیه. داتا سه‌نته‌ر و ناوه‌ندێكی ئه‌لیكترۆنی نیه بۆ كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان.
ئەو پەرەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر ئەوبڕە پارەیەی بۆ مامەڵەکان لە هاوڵاتیان وەرەگیرێت دەڵێت: به‌ناوی سیستمی یه‌ك په‌نجه‌ره، هاوڵاتی په‌نجه‌ره‌یه‌ك نادۆزێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كانی و له‌م قه‌یرانه‌ش باری دارایی خه‌ڵك ڕه‌چاو نه‌كراوه.