شایان عه‌سكه‌ری، بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بووە بە ئەرک

25/11/2020

حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی لە بەرپرسیاریەتی لاداوە بەرامبەر بە مووچە و داھاتی ھاووڵاتی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە ھەمان شێوە لەسەر ھەموو بابەتێک دانیشتن ڕادەگەیەنێ تەنھا لەسەر چارەسەری دۆخی ھاووڵاتی نەبێ.

لە دانیشتنی ئەمرۆدا دەستەی سەرۆکایەتی سەلماندیان کە نە وەڵامی یاداشتمان دەدەنەوە لە پێناو گفتوگۆی دۆخی ھاوڵاتی و نەدەھێڵن ڕا یان ناڕەزایی دەربڕین.

کەواتە تەنانەت پەرلەمانتاریش کە نوێنەری ھاوڵاتیە مافی ئاخاوتنی لێ زەوت کرا لە ژێر ھەر پاساوێک بێت.

بایکۆت کردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئەوکاتەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەردەکات، حکومەتی ھەرێم ئیلزام بکات تا بڕێک نەوت و نیوەی داھاتی خاڵە سنوریەکان ڕادەستی بەغدا بکات لەبەرامبەر ناردنی موستەحەققاتی ھەرێم لەلایەن بەغداوە، تاوەکو ھەرێم بیانووی نەمێنێ بۆ پێدانی مووچەی ھاوڵاتی.

ئەو رۆژەی لە شەقام بووم دەنگم باشتر دەگەیشت، لە شەقام دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی لێ نەبوو قسەم پێببڕێت.


هەواڵی زیاتر