فراکسیۆنی گۆڕان: پێویستە لە زوترین کات لیژنەی باڵای دانوستاندن بنێردرێتە بەغدا
28/11/2020
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە یاداشتێکدا ڕایدەگەیەنێت: لە فراکسیۆنی گۆڕان نیگەرانین لە خەمساردی ھەرێم بەرامبەر بە دابین کردنی موچە و بژێوی و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ خەڵکی کوردستان.
دەقی یاداشتی بزوتنەوەی گۆڕان.
بۆ بەرێز: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بابەت: یاداشت
دۆخی خراپی دارایی و بژێوی خەڵک ،و ئەو ئاڵۆزی و مەترسیانەی دەرئەنجامی قەیرانەکان روی لە ھەرێمەکەمان کردوە پێویستە پەرلەمانی کوردستان حزورێکی جدی و رۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت و بڕیاری چارەسەری لەبارەوە بدات بە تایبەتی ئەو کێشانەی کە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە ھەیە .فراکسیۆنی گۆران وەک ھەمیشە جەخت دەکاتەوە لە چارەسەری بەپەلە و گونجاو بۆ کۆتایی ھێنان بەو ڕەوشە دژوار و بێ ئومێدیەی خەڵک بۆیە پێویستە :-
١— راسپاردنی حکومەتی ھەرێم کە لە زوترین کات لیژنەی باڵای دانوستاندن بنێرێتە بەغدا و ،رێکەوتننامەی ھەرێم و بەغدا واژۆ بکەن و ماف و شایستەدارایەکانی هەرێم و ئەرک و واجبات و نیازپاکی بسەلمێنن بە ڕون و ڕاشکاوی بەپێشاندانی ئامادەیی بە رێکەوتن لەسەر کەرتی نەوت و نیوەی داھاتی خاڵە سنورییەکان رێکەوتنێکی گشتگیر ئەنجام بدرێت.
٢—ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان نیگەرانین لە خەمساردی ھەرێم بەرامبەر بە دابین کردنی موچە و بژێوی و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ خەڵکی کوردستان .
٣—جەخت دەکەینەوە حکومەت دەبێ داھاتی ناوخۆیی و نەوتی و خاڵە سنورییەکان ڕێک بخاتەوە تا کۆتایی بەو دۆخە قەیراناویە ناھەموارە بێت کە ھەرێمەکەمان پێوەی گیرۆدە بوە ،دڵنیاین داھات رێکبخرێتەوە کێشەی موچە چارەسەر دەبێت .
٤—پەرلەمانی کوردستان شوێنی نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستانە ،شوێنی گفتوگۆ و بڕیاردانە ،بۆ چارەسەری گرفتەکانی خەڵک ،بۆیە بە پێویستی دەزانین خەمی خەڵک و گرفتەکان لە پێشەنگی بەرنامەکانی کاری پەرلەمانی بێت و دەرفەت بە فراکسیۆنەکان بدرێت بۆ دەربرینی راو بەرنامەو کارەکانیان.
فراکسیۆنی گۆڕان
٢٨/١١/٢٠٢٠