ئاشنا عەبدوڵا: پێدانی ڕەقەم بە ئۆتۆمبێلی قاچاخ شەرعیەتدانە بە قاچاخی سنورەکان

29/11/2020



*زیاتر لە 15 هەزار ئوتومبێلی خوار مۆدێل بە نایاسایی هێندراونەتە هەرێم و چاوەڕێن ژمارەیان پێبدرێت

*پێدانی ڕەقەم بە ئۆتۆمبێلی قاچاخ شەرعیەتدانە بە قاچاخی سنورەکان

لەدوای کەرەنتینەوە لە هەرێمی کوردستان جۆرێکی دیکە لە قاچاخی لە سنورەکان سەریهەڵداوە، ئەویش هێنانی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلە بە شێوەی قاچاخ و نایاسایی.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو ماوەی چەند مانگەدا هێندراونەتە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 15 هەزار ئۆتۆمبێلەو لە جۆری مارسیدس،بی ئێم، شۆفرلێت، لێگزز، تیۆتا، یەو مۆدێلیان لە 2014 بۆ خوارەوەیە.

گرفتەکە تەنها هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە نیە بە قاچاخ، بەڵکو مەترسیەکە شەرعیەتدانە بەم قاچاخیە ئەوەش لەکاتێکدا دەبێت ئەمانە ژمارەیان پێبدرێت، ئەگەر ئەم ئۆتۆمبێلانە ژمارەیان پێبدرێت نەک تەنها شەرعیەت دەدرێت بە قاچاخی سنورەکان بەڵکو وەزارەتی ناوخۆ ئیهانەی بڕیارەکانی خۆی دەکات، چونکە ئەم ئۆتۆمبێلانە بەدەر لە ڕێنماییەکانیان هێندراون و لەپێناو کەسانێکی باڵادەستی حیزبی زەرەر لە هاوڵاتیانی خاوەن ئۆتۆمبێل دەدرێت.

ئاشنا عەبدوڵا
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان


هەواڵی زیاتر