سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: دەبێت پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بێتە پەرلەمانی کوردستان
30/11/2020
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: دەبێت پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بێتە پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتاران ئاگاداری داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستان بن و کۆتایی بەو دۆخە ناهەموارە بهێنرێت و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن و پابەندبکرێت بە دابینکردنی موچە و خزمەتگوزاری بۆهاوڵاتیان.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: جەخت دەکەینەوە لەوەی کەدەبێت پرسی موچە و بودجە کاری لە پێشینەی پەرلەمانی کوردستان بێت، بە پێویستی دەزانین کە پەرلەمانی کوردستان رۆلی سەرەکی و جدی ببینێت لە کۆکردنەوەی داهاتەکان.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا گرژی لەنێوان پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆکایەتی دروستبو بەهۆی ئەوەی پرسی موچە نەخرابویە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.