نهێنى هێنانى ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل و ڕەقەم کردنیان ئاشکرادەکرێت

02/12/2020

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان نهێنی هێنانی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ئاشکرادەکات و دەڵێت: زیاتر لە 45 ئۆتۆمبێل لە خاڵى سنورى پەروێزخان، دەستى بەسەردا گیراوە، سەدانى تر داخڵکراوە. لە باشماخ ڕێژەکە زیاترە و نوسینگەى هێنانى ئۆتۆمبێل لە عەقارییە، ]دوو برا کارەکە دەکەن، بۆ داخڵکردنى هەر ئۆتۆمبێلێک 6 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرن. لە حاجى ئۆمەران. بە کۆنتێنەرى داخراو ئۆتۆمبێل داخڵ دەکرێت.

دابان محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ بازرگانى و کارى قاچاغى ئۆتۆمبێل، گەیشتوەتە ئاستێک مەکینەى دەبابە لەسنورى فیشخاپورەوە، ڕەوانەى سوریا کراوە، کە لە تورکیاوە هاتوە! (( 4 مەکینەى دەبابە، لە گەراجێکى دهۆکەوە لە ژێر خۆراکەوە بارکراوە بۆ فیشخاپور و دواتر بۆ سوریا)). ئێستا نزیکەى 15 بۆ 20 هەزار ئۆتۆمبێل داخلکراون، گەراج هەیە لە سلێمانى، 70 ئۆتۆمبێلى تێدا مۆڵ کراوە.
نهێنى هێنانى ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل و ڕەقەم کردنیان!
لە سلێمانى گەراج هەیە، 70 ئۆتۆمبێلى تێدا مۆڵ کراوە
لەسنورى فیشخاپورەوە مەکینەى دەبابە بە قاچاغ ڕەوانەى
سوریا کراوە!

زیاتر لە 45 ئۆتۆمبێل لە خاڵى سنورى پەروێزخان، دەستى بەسەردا گیراوە، سەدانى تر داخڵکراوە. لە باشماخ ڕێژەکە زیاترە و نوسینگەى هێنانى ئۆتۆمبێل لە عەقارییە، ]دوو برا کارەکە دەکەن، بۆ داخڵکردنى هەر ئۆتۆمبێلێک 6 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرن. لە حاجى ئۆمەران. بە کۆنتێنەرى داخراو ئۆتۆمبێل داخڵ دەکرێت. لە ئیبراهیم خەلیل، لە دیوى تورکیا و هەرێم گەراجى گەورە هەیە و سەدان ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلى 2018 تێدا مۆڵ کراوە و بە دەیانیش داخل دەکرێن.

بەرپرسى یەکەم، وەزارەتى ناوخۆ و بەتایبەت وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمە، بە فەمانى (2909) لە 13ى 2 ى 2020 ە ئەنجومەنى وەزیران، وەزیرى ناوخۆ ڕاسپێردراوە، بە کارى ڕێکخستنەوە و بەڕێوەچونى خاڵە سنورییەکان! لەگەڵ زیادبونى ڕێژەى ئۆتۆمبێلەکان و پڕبونى گەراجەکان لە دهۆک، هەولێر و سلێمانى، ناو بەناو، لەژێر فشاردا! بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ و بۆ ماوەیەکى دیاریکراو ژمارە دەدرێت بەو ئۆتۆمبێلانە، کەدواتر بەشى زۆریان ڕەوانەى باشور و ناوەڕاستى عێراق دەکرێن.

بازرگانى و کارى قاچاغى ئۆتۆمبێل، گەیشتوەتە ئاستێک مەکینەى دەبابە لەسنورى فیشخاپورەوە، ڕەوانەى سوریا کراوە، کە لە تورکیاوە هاتوە! (( 4 مەکینەى دەبابە، لە گەراجێکى دهۆکەوە لە ژێر خۆراکەوە بارکراوە بۆ فیشخاپور و دواتر بۆ سوریا)). ئێستا نزیکەى 15 بۆ 20 هەزار ئۆتۆمبێل داخلکراون، گەراج هەیە لە سلێمانى، 70 ئۆتۆمبێلى تێدا مۆڵ کراوە، خەڵکى دەستڕۆشتو و باڵا ئەم کارەدەکان و قەبارەى ئەو پارەیەى دەستیان دەکەوێت سەدان ملیۆن دۆلارە.


هەواڵی زیاتر