دلێر عه‌بدولخالق: پشتیوانی داوا ڕه‌واكانی هاوڵاتیانین
05/12/2020
ڕێكخه‌ری ژوری ڕۆژنامه‌وانی، ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی نیشتیمانی، بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت: پشتگیری له خۆپیشاندان و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه كه به‌شداری كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین، هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قه‌یرانه قوڵه تێپه‌رێنین كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان كردوه.
دلێر عه‌بدولخالق، رێكخه‌ری ژوری رۆژنامه‌وانی له‌كۆنفرانسێكی هه‌واڵیدا رایگه‌یاند: دوو ته‌وه‌ری زۆر سه‌ره‌كی بابه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی جڤاتی نیشتمانین، ئه‌وانیش كێشه‌ی قه‌یرانی دارایی و خراپی بژێوی هاوڵاتیان و ناره‌زایه‌تی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، كه وه‌ك چۆن له راگه‌یه‌ندراوی پێشوی بزوتنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌مان پێكردوه‌و رامانگه‌یاندوه پشتگیری له خۆپیشاندان و ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه كه به‌شداری كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قه‌یرانه قوڵه تێپه‌رێنین كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان كردوه داواكاریشین له سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كان كه به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن خه‌ڵكی خۆمان مافیانه داوای داخوازیه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری، رێكخه‌ری ژوری رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: له‌روی فه‌نیه‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتون كه پێویسته ئه‌م رێكه‌وتنه ببێته ده‌قێك له‌پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 وه هاوكات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت به‌ڵام ئێمه پێمان وایه ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌سه‌ردانی شاندی باڵا هه‌یه بۆ چه‌سپاندن و ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته دارایی و ئابوریه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی داهاتو.
تایبه‌ت به پرسی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نیشتمانی دلێر عه‌بدولخالق وتی : ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به پێداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و رۆیشتن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی و كۆنفرانسی پارێزگاكان و كۆنفرانسی نیشتمانی و ئه‌مرۆ ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر پێكهێنانی 11 لیژنه بۆ ئاماده‌كاری كۆنفرانسی نیشتمانی لێره‌شه‌وه به‌ناوی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن و جڤاتی نیشتمانیه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر ئێمه 10 ده‌رگامان هه‌بێت 100 ده‌رگامان كراوه‌یه به‌روی ئه‌و كه‌سانه‌ی نیگه‌رانن له هه‌ڵوێستێك له هه‌ڵوێسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێمانخۆشه به‌یه‌كه‌وه ببینه هۆكار و عاملی خێر بۆ چه‌سپاندنی زیاتری چاكسازیه سیاسی و ئیداری و دارای و یاسایی و ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه پێویستن بۆ كوردستان.
سه‌باره‌ت به دۆخی داراییی هه‌رێم دلێر عه‌بدولخالق ڕایگه‌یاند: زۆر گرنگه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا چاكسازی بكه‌ین پێوسته قاچاخی خاڵه سنوریه‌كان رابگریرێت ئه‌و داهاته‌ی كه هه‌یه بچێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌و پاره‌یه‌ی كه هه‌یه ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێبكرێت.
ڕێكخه‌ری ژوری ڕۆژنامه‌وانی له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاند: زه‌مینه‌سازی زۆر باش كراوه بۆ كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه پێده‌چێت كۆتای ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده به‌رێوه‌بچێت كه ده‌مانه‌وێت زۆر به‌راشكاوی باس له چاره‌سه‌ركردنی دۆخی خراپی هاوڵاتیان بكه‌ین و پێمان باشه هه‌ر لایه‌نێك به‌ده‌ر له‌لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تیش چاره‌سه‌رێكی گونجاویان پێیه بۆ ئه‌م دۆخه ئه‌وانیش هاوبه‌شییان پێبكرێت و بۆچونه‌كانین وه‌ربگیرێت.
وێنه/ بڕیار نامیق