فراکسیۆنی گۆڕان: خوێنی گەنجانی گیرفان بەتاڵ و مافخوراو هێڵی سورە

07/12/2020

لە ڕاگەیەندراوێکدا، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، داوای پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێن: ئێمە لە کاتێکدا پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ داخوازیە ڕەواکانی هاوڵاتیان دوپات دەکەینەوە، لەهەمان کاتدا خوێنی گەنجانی گیرفان بەتاڵ و مافخوراو بەهێڵی سور دەزانین و دڵۆپێکی خوێنیان بارتەقای هەموو بارەگاکانە لەلامان .
ئەرکی سەرەکی لایەنە پەیوەندیدارەکان پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ئەرکی دەسەڵاتیش هێنانەدی خواست و داواکاریەکانی هاوڵاتیانە.

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی گۆڕانەوە

فراکسیۆنی گۆڕان بە توندی ئیدانەی تەقەکردن و شەهید کردن و بریندارکردنی هاوڵاتیانی مافخوراو دەکات.
ڕاستنەکردنەوەی چەوتیەکانی ساڵانی ڕابردووی حکومڕانی کوردی و خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتیانی بەشمەینەتی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە بوەوە هۆکاری بەرزبونەوەی دەنگی ناڕازی هاوڵاتیان و داواکردنەوەی مافە رەواکانیان.

ئێمە لە کاتێکدا پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ داخوازیە ڕەواکانی هاوڵاتیان دوپات دەکەینەوە، لەهەمان کاتدا خوێنی گەنجانی گیرفان بەتاڵ و مافخوراو بەهێڵی سور دەزانین و دڵۆپێکی خوێنیان بارتەقای هەموو بارەگاکانە لەلامان .
ئەرکی سەرەکی لایەنە پەیوەندیدارەکان پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ئەرکی دەسەڵاتیش هێنانەدی خواست و داواکاریەکانی هاوڵاتیانە.

 لایەنە سیاسیەکان، هۆکاری ئەم دۆخەو چارەسەرنەکردنین، و  دەبێت فشار لە دەسەڵات بکەن بۆئەوی بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ توڕەیی جەماوەر بکەن و بەهیچ شێوەیەک پەنا بۆ تەقەو توندوتیژی لە ژێر هیچ بیانویەکدا نەبەن.
ئەم شەپۆلەی ناڕەزایەتیەکان دەبێت هانی دەسەڵاتی هەرێم بدات، خێراو بێ هیچ خۆدزینەوەیەک چارەسەری بنەڕەتی کێشەی موچەی هاوڵاتیان بکات و لەهەمان کاتدا رێگە نەدات هیچ هێزێک و لەهیچ بارەگایەکەوە تەقە لە خۆپیشاندەران بکرێت.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
7\12\2020


هەواڵی زیاتر