فراکسیۆنی گۆڕان داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

08/12/2020

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوادەکات دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی ھەستێت و بۆ ئەو مەبەستە کۆبونەوە یەکی بە پەلە ئەنجام بدات

یاداشتی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
ئەو دۆخە نەخوازراوەی چەند رۆژێکە ھاتۆتە ئاراوە بە شەھید کردنی گەنجان و خۆپیشاندەران و ئەنجام دانی توندوتیژی کە کاریگەری نەرێنی خستۆتە سەر ڕەوشی ژیان و مەترسی و پێکادانەکان سات دوای سات زیاتر دەبێت بۆیە ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی ھەستێت و بۆ ئەو مەبەستە کۆبونەوە یەکی بە پەلە ئەنجام بدات .داوادەکەین پەرلەمانتاران پشتیوانی یاداشتەکەمان بکەن

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
٨/١٢/٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر