شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ: به‌دواداچون بۆ ڕه‌وشی‌ زیندانیانی‌‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین

16/12/2020

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دواداچون بۆ ڕه‌وشی‌ زیندانیان و سه‌ردانكردنی‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كان، په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ لیژنه‌ی‌ ناوخۆ و مافی‌ مرۆڤ، لیژنه‌یه‌كی‌ پێكهێناوه‌ و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌وردی‌ به‌دواداچون ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدكردنی‌ خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنیان و به‌ڕاپۆرت ورده‌كاری‌ ڕوداوه‌كان ده‌ده‌ینه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان.

شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان ڕایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌ گرفتی‌ خۆپیشانده‌ران بكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون بۆ ڕه‌و‌شی‌ ده‌ستگیركراوان بكه‌ین، ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژیانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ و دۆخێكی‌ نائاساییه‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رپرسه‌ لێی‌ له‌ دابینكردنی‌ موچه‌ و ژیانی‌ شایسته‌ بۆ هاوڵاتیان.

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ناوخۆ ده‌شلێت: سه‌ردانی‌ ماڵی‌ شه‌هید و بریندار و زیندانیكراوان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ یه‌كه‌ ئیداری‌ و سه‌ربازیه‌كانی‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ و ڕاپۆرتی‌ تایبه‌ت له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ینه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و دانیشتنی‌ په‌رله‌مان‌ تایبه‌ت به‌و پرسه‌ سازه‌كرێت.  

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌ ڕوداوه‌ گرنگه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ ژیانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ وتی‌: ئێمه‌‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو وه‌ك فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ یاداشت داوای‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانمان كرددوه، له‌سه‌ر ‌  ئه‌و  بابه‌تانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ژیانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ و چاوه‌رێی‌ جوابی ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تینچونكه‌، شێوازی‌ خراپ و لێبڕینی‌ موچه‌ خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ كلتور و ده‌بێت كۆتای‌ پێبێت و چاره‌سه‌ری‌ خێرا بۆ باشكردنی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك بدۆزێته‌وه‌و چونكه‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم شایه‌نی‌ ژیانێكی‌ باشن و ده‌بێت ژیانیان باشبكرێت.


هەواڵی زیاتر