رێبوار ئه‌حمه‌د: دژی زیادكردنی باج و رسوماتین له‌سه‌ر هاوڵاتیان
17/12/2020
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ت به یاسای ژماره 3 جێبه‌جێ بكرێت، كه پارێزگاریش ده‌خاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نه‌وه و ده‌توانرێت له‌هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت
رێبوار ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له به‌رنامه‌ی دیته‌یڵی ڕادیۆی گۆڕان ڕایگه‌یاند: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌كو گۆڕان و وه‌كو فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ داواكاری خۆپیشانده‌راندا بوون و له 2014 وه كه ئێمه چووینه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، حكومه‌ت ساڵ به‌ساڵ زۆر بێباكانه هیچ پلانێكی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكو پاشه‌كشه‌ی كردووه له خزمه‌تكردن و رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و سنوره‌كان و داهاتی نه‌وت و دابینكردن و زامنكردنی ژیانی خه‌ڵك.
ڕێبوار ئه‌حمه‌د وتیشی: ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ت به یاسای ژماره 3 جێبه‌جێ بكرێت، كه پارێزگاریش ده‌خاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نه‌وه و ده‌توانرێت له‌هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، هه‌روه‌ها له‌داهاتی پارێزگاكه 30% بدرێته فه‌رمانگه‌كان خۆیان و بۆ كار‌و پرۆژه به‌كاری بهێنن و جوڵه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كار به‌و یاسایه ناكات.
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت: كه قه‌یرانی دارایی دروست ئه‌بێ، ئه‌بێت حكومه‌ت پاره بخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام لێره حكومه‌ت به كۆمه‌ڵێ بڕیار باج و رسوماتی خسته سه‌ر دوكان و بازاڕ‌و كاره‌با و ئاو و بواره‌كانی تر و ئێمه وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تمان به خراپ زانی و له 2017 و 2019 ئه‌و بڕیارانه‌مان راگرت، ئێستا دوباره له‌سه‌ر پێوه‌ری ئاو كه پرۆسه‌یه‌كی شكستخواردووه نوسراومان كردووه رابگیرێت.
وتیشی: ئێمه بۆ ماویه‌كی باش كاری 13 كۆمپانیامان راگرت و وتمان به‌و مه‌رجه كار بكه‌نه‌وه كه له 80% داهاته‌كانیان بۆ پارێزگای سلێمانی بێت و 20%ی بۆ خۆیان، به‌ڵام دواتر ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش حكومه‌ت لێی به‌رپرسه‌و داوامان كردووه په‌رله‌مان بێته سه‌ر خه‌ت، ئه‌وانیش هیچ وه‌ڵامیان نه‌بووه.