دابان محهمهد، زیاتر لە ٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێل بە قاچاخ ھاتوەتە ھەرێم
19/12/2020
ژمارهی ئهو ئوتومبێلانه ئاشكرادهبێت كه به قاچاخ هاوردهی ههرێمی كوردستان كراون و پهرلهمانتارێكی گۆڕان لهوبارهیهوه دهڵێت: کار گەیشتوەتە ئەوەی بە ڕۆژی ڕوناک و بە خودی ئۆتۆمبێلە ئێرانیەکان لەم شار بۆ ئەو شار و لەم پارێزگا بۆ ئەو پارێزگا ئۆتۆمبێلی قاچاخ دەگوازرێتەوە.
دابان محهمهد پهرلهمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان ڕایگهیاند: زیاتر لە ٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێل بە قاچاخ ھاتوەتە ھەرێم،لە سلێمانی گەراج هەیە، 70 ئۆتۆمبێلی تێدا مۆڵ کراوە، بۆ داخڵکردنی هەر ئۆتۆمبێلێک 6 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرن. لە حاجی ئۆمەران. بە کۆنتێنەری داخراو ئۆتۆمبێل داخڵ دەکرێت. لە ئیبراهیم خەلیل، لە دیوی تورکیا و هەرێم گەراجی گەورە هەیە و سەدان ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی 2018 تێدا مۆڵ کراوە و بە دەیانیش داخل دەکرێن.
دهقی نوسینهكه:
زیاتر لە ٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێل بە قاچاخ ھاتوەتە ھەرێم
بەرپرسی یەکەم، وەزارەتی ناوخۆ و بەتایبەت وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمە
کار گەیشتوەتە ئەوەی بە ڕۆژی ڕوناک و بە خودی ئۆتۆمبێلە ئێرانیەکان لەم شار بۆ ئەو شار و لەم پارێزگا بۆ ئەو پارێزگا ئۆتۆمبێلی قاچاخ دەگوازرێتەوە!
زیاتر لە ٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێل بە قاچاخ ھاتوەتە ھەرێم،لە سلێمانی گەراج هەیە، 70 یٔۆتۆمبێلی تێدا مۆڵ کراوە، بۆ داخڵکردنی هەر یٔۆتۆمبێلێک 6 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرن. لە حاجی یٔۆمەران. بە کۆنتێنەری داخراو یٔۆتۆمبێل داخڵ دەکرێت. لە یٔیبراهیم خەلیل، لە دیوی تورکیا و هەرێم گەراجی گەورە هەیە و سەدان یٔۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی 2018 تێدا مۆڵ کراوە و بە دەیانیش داخل دەکرێن.
بەرپرسی یەکەم، وەزارەتی ناوخۆ و بەتایبەت وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمە، بە فەمانی (2909) لە13ی2 ی 2020 ە یٔەنجومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆ ڕاسپێردراوە، بە کاری ڕێکخستنەوە و بەڕێوەچونی خاڵە سنورییەکان! لەگەڵ زیادبونی ڕێژەی یٔۆتۆمبێلەکان و پڕبونی گەراجەکان لە دهۆک، هەولێر و سلێمانی، ناو بەناو، لەژێر فشاردا! بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ژمارە دەدرێت بەو یٔۆتۆمبێلانە، کەدواتر بەشی زۆریان ڕەوانەی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێن.
دابان محەمەد
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان