له‌باره‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ حه‌سیره‌وه‌ هۆشداری‌ ده‌درێت

20/12/2020

بڕیاری گواستنەوەی ٣٥ ھەزار بەرمیل نەوتی حەسیرە بۆ بۆری نەوتی کوردستان، نیگه‌رانی‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن: ھەوڵێک ھەیە ئەم پرۆسەیە نەکرێتە تەندەرو ڕاستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیایەک
عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح و دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ نوسراوێكدا ده‌ڵێن: ھەر ھەوڵێک لە دەرەوەی پرۆسەی تەندەرین ئەنجام بدرێت، جگە لەوەی یاسا شکێنیە لەم دۆخە قەیراناویەشدا زیانێکی زۆر لە داھاتی گشتی دەدات، لایەنی پەیوەندیدارمان لە حکومەت ئاگادار کردوەتەوە کە ئەم دەستێوەردانە قبوڵکراونیە، لە ئەگەری ھەر دەستێوردانێکدا ڕێککاری یاسایی و ھەر رێکارێکی پێوست، دەگرینەبەر.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڵێن: پێویستە گواستنەوەی نەوتی خاو یان فرۆشتنی ھەر بەرھەمێک لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکانی نەوت، بە کێبرکێی ڕاستەقینە بێت، ئەم جۆرە لە ئەم قۆرخکاری لە ڕابردودا زیانی دەیان ملیۆن دۆلاری لە داھاتی نەوت داوە، بێ ئەوەی کۆمپانیاکان ناچار بکرێن بەشێک لەو داھاتەی دەستیان دەکەوێت بیخەنە خزمەتی ناوچەکە و رێگاوبانەکانیان.


هەواڵی زیاتر