سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان: زه‌وی‌ دراوه‌ به‌ وه‌به‌رهێن مه‌تری‌ به‌ 6 هه‌زار دینار له‌كاتێكدا نرخی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ 6 هه‌زار دۆلاره‌

23/12/2020

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان، له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی‌ زۆر و بێپلان له‌لایه‌ن حكو‌مه‌ته‌وه‌ بۆ كۆمپانیاكانی‌ سێبه‌ری‌ حیزب دۆخی‌ حكومه‌تی‌ به‌ ئێستا گه‌یاندوه‌ و زۆرینه‌ی‌ كۆمپانیاكان له‌ حكومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندترن.

ڕێبوار ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ سایتی‌ فه‌ڕمی‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند: زۆرێك له‌ كۆمپانیاكان كه‌ ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی‌ حیزبیان هه‌یه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ زۆرانه‌ی‌ پێیاندراوه‌ زۆر له‌ حكو‌مه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نترن پێوسته‌كات په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌مواری‌ به‌شێك له‌ یاساكان بكاته‌وه‌ بۆ ڕه‌خساندنی‌ ده‌رفه‌تی‌ یه‌كسان بۆ كۆمپانیاكان به‌نمونه‌،  یاسای‌ ژماره‌ 4 ی‌ ساڵی‌ 2006 ی‌ وه‌به‌رهێنان.

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌شلێت: وه‌ك هاندان زه‌وی‌ دراوه‌ به‌ كۆمپانیا به‌ نرخی‌ ڕه‌مزی‌ به‌ ئامانجی‌ ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ كاری‌ ناوخۆیی به‌ڵام ئێستا هه‌ندێك كۆمپانیا كرێكاری‌ ئه‌فغانی‌ ئه‌هێنن كاریان پێئه‌كه‌ن ڕۆژی‌ به‌ 5 هه‌زار دینار، به‌نمونه‌ له‌ سلێمانی‌ به‌پێی‌  یاسای‌ ژماره‌ 4 ی‌ ساڵی‌ 2006 ی‌ وه‌به‌رهێنان، زه‌وی‌ دراوه‌ به‌ وه‌به‌رهێن  مه‌تری‌ به‌ 6 هه‌زار دینار له‌كاتێكدا نرخی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ 6 هه‌زار دۆلاره.
 ‌  
سه‌باره‌ت بۆ دۆخی‌ دارایی حكومه‌ت ڕێبوار ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: هه‌نگاوه‌كانی‌ ڕابردوی‌ حكومه‌ت هۆكاره‌ بۆ دروستبونی‌ قه‌یران ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كانی‌ ئێستاش به‌شێوازێكی‌ گونجا و دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كۆمپانیاكانی‌ سێبه‌ری‌ حیزب چاره‌نه‌كرێن حكومه‌ت شكستی‌ گه‌وره‌ی‌ توشه‌بێت.


هەواڵی زیاتر