فراکسیۆنی گۆڕان داوادەکات دانیشتنەکانی پەرلەمان لە وەرزی پایزە بۆ ماوەی مانگێک درێژ بکرێتەوە
23/12/2020
لە یاداشتێکدا کە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان کردوە فراکسیۆنی گۆڕان، داوادەکەن، دانیشتنەکانی پەرلەمان لە وەرزی پایزە بۆ ماوەی مانگێک درێژ بکرێتەوە بۆ گفتوگۆی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە پەیوەندیدارە بە چاکسازی گشتی لەسەر ھەموو سێکتەرەکان و ئەو یاسایانەی کە پابەندبونی دارایی بۆ حکومەت تێدا نیە وەک یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
فراکسیۆنی گۆڕان
بۆ بەڕێز /سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بابەت/ داواکاری
داواکارین لە بەڕێزتان دانیشتنەکانی پەرلەمان لە وەرزی پایزە بۆ ماوەی مانگێک درێژ بکرێتەوە بە مەبەستی قەرەبوکردنەوەی ماوەی کەرەنتینەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. تا گفتوگۆی تێر و تەسەل بکرێت لەسەر :
1-ئەو پێشنیازە یاسایانەی کۆی فراکسیۆنەکان ھاودەنگن لەسەری وکێشەی لەسەر نیە
٢- ئەو ڕاپۆرتانەی تایبەتە بە خۆپیشاندانەکان و دۆخی خراپی ھاوڵاتیان و موچەخۆران و بژێوی ژیانیان
٣-بۆ پشتیوانی و ئاگادار بونی پەرلەمان لە وردەکاریەکانی دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کە حکومەت داوای کردوە بگەیەنرێتە پەرلەمان .
٤-گفتوگۆی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە پەیوەندیدارە بەچاکسازی گشتی لەسەر ھەموو سێکتەرەکان و ئەو یاسایانەی کە پابەند بونی دارایی بۆ حکومەت تێدا نیە وەک یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی .
٥-گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی پرسی لامەرکەزی.
فراکسیۆنی گۆڕان
٢٣/١٢/٢٠٢٠