ئامادەکاریەکان بۆ بەستنی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد

26/12/2020

بەمەبەستی هەنگاونانی کرداری بۆ بەستنی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی، بە ئامادەبونی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سکرتێری باژێڕوانەکان و سەرۆکی جڤاتی گشتی، بە سەرپەرشتی رێکخەری ژوری پەیجوری کۆبونەوەی باژێڕوانەکان و سکرتێری ئەنجومەنی قەزاکان، بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی هەمواری دەستوری بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیاردرا دوای پشوەکانی سەری ساڵ، کۆبونەوەی تەواوکاری ئەم کۆبونەوەیە بە زنجیرە کۆبونەوەیەکی یەک لەدوای یەک گفتوگۆکانی هەمواری دەستور تەواو بکرێن.

بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا ئامادەکاریەکانی بۆ بەستنی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی، دەستپێکردوە بەمەبەستی نوێبونەوە و برەودان بە کاری ڕێکخراوەی بزوتنەوەکە و پێداچونەوە بە ئۆرگانەکانیدا.

سلێمانی – بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر