وێنە؛ کۆبونەوەى ژورى پەیجورى و باژێروانەکانى بزوتنەوەى گۆران
09/07/2021
بۆ تاوتوێکردنى پڕۆسەى
هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و هەنگاوەکانى بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان
و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران، کۆبونەوەى ئاسایى ژورى پەیجورى لەگەڵ
باژێروانەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو.
لەسەرەتاى
کۆبونەوەکەدا ئاسۆ رەحیم، سکرتێرى کاروبارى باژێرەکان و ئەندامى خانەى
راپەڕاندن، ستایشى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد بۆ بەسەرکەوتویى بەڕێوەبردنى قۆناغى
یەکەمى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى بازنە و رایەڵەکان، هەر لە
کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەى دانانى میکانیزمى گونجاو بۆ دەستپێکردنى قۆناغى
دوەمى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە هەڵبژاردنەوەى باژێروان و دەستەى بەڕێوەبەرى قەزاکان،
کە ئەو دەستانە وەک چەترى کارى رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕان لە قەزاکان رۆڵ دەبینن.
لە کۆبونەوەکەدا
جەخت کرایەوە لە بەگەڕخستنى زیاترى هەوڵ و ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنى هەنگاوەکان
بە ئامانجى بەستنى دوەم کۆنفرانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان.
هەروەک پرسى خۆئامادەکردن
بۆ کەمپەینى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تەوەرێکى دیکەى
کۆبونەوەکەى ژورى پەیجورى و باژێروانەکان بو، کە بڕیارە لە مانگى تشرینى یەکەمى
ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و بزوتنەوەى گۆڕان لە چوارچێوەى لیستى هاوپەیمانى کوردستان
کاندیدەکانى پێشکەش دەکات.