دابان محەمەد: دەستەی سەرۆکایەتی هۆکاری لاوازی ئەم خولەی پەرلەمانن

31/12/2020

په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ لاوازترین خولی‌ په‌رله‌مان ناوده‌بات، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ دیته‌یڵی‌ رادیۆی‌ گۆڕان رایگه‌یاند، هیچ خولێكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هێنده‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ ئێستا لاواز نه‌بووه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی‌ په‌رله‌مانیش له‌ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ ده‌ڵێت، سه‌رباری‌ رێكه‌وتن و فشار، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی‌ راسته‌قینه‌ بۆ چاكسازی‌ نابینرێت.

هاوكات ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆتایی خولی‌ پایزه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ دووه‌می‌ په‌رله‌ماندا له‌ خولی‌ پێنجه‌م راگه‌یاند، له‌ كاتێكدا پێشتر فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوای‌ كردبوو خولی‌ پاییزه‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك درێژ بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و كاتانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ كۆبێته‌وه‌.


هەواڵی زیاتر