داوادەكرێت لە دانیشتنی سبەینێدا بڕگەیەک زیادبکرێت تایبەت بە رەوشی موچە

05/01/2021

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی‌ ( یەکگرتوو، کۆمەڵ، سەربەخۆکان ) لە یاداشتێکدا داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، بڕگەیەک بۆ دانیشتنەکەی سبەینێ زیادبکات تایبەت بە رەوشی موچە و لێبڕینی موچە.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڵێن: پاڵپشت به‌ ماده‌ی‌ 48 بڕگه‌ی‌ چواره‌م له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌و داواكاریه‌یان كردوه ‌و داواشده‌كه‌ن لایەنی پەیوەندیدار ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌بێت.

لە بانگهێشتێکدا کە واژۆی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە، بانگهێشتی گشت ئەندامانی‌ پەرلەمان كراوه‌ بۆ دانیشتنی ژمارە 1ی نائاسایی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، له‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌مه‌6/1/2021 بۆ ده‌نگدان لەسەر هه‌ڵبژاردنی‌ وەزیری سامانە سرووشتییەکان و ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق).


هەواڵی زیاتر