گوڵستان سه‌عید: گرنگه‌ لامان وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان به‌رپرسیارێتی‌ چاكسازی و شه‌فافیه‌ت‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وت‌ هه‌ڵبگرێت

06/01/2021

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ داوای پڕكردنەوەی پۆستی وه‌زیری‌ سامانە سرووشتییەكانمان كردوه‌ و بە گرنگی دەزانین ئەم وەزیرە بەرپرسیارێتی لە ئاستی ئەوەدا هەلبگرێت چاكسازی‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وتدا بكات.

گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بوه، به‌رده‌وام ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی‌ بواری‌ نه‌وت و ناشه‌فافی‌ داهات هه‌بوه،‌ داوامانكردوه‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان دابنرێت و به‌رپرسیارێتی‌ له‌ باشكردنی‌ ڕێره‌وی‌ ئیداره‌دانی‌ مه‌له‌فی‌ نه‌وت و شه‌فافیه‌ت هه‌ڵبگرێت، ئه‌و چاكسازیانه‌ی‌ كه‌ پێوسته‌ ئه‌نجامی بدات.

سه‌باره‌ت به‌ متمانه‌دان به‌ كاندیدی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان وتی‌: ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ پێكهێنانی‌ ئه‌م كابینه‌یه‌وه‌ داوامانكردوه‌ گۆڕانكاری‌ له‌ شه‌خسی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان بكرێت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ وه‌زیری‌ هه‌بێت و مه‌له‌فه‌كانی‌  ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ داهات و خزمه‌تگوزاریه‌ نه‌وتیه‌كان باشبكرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌نگ ده‌ده‌ین بۆ‌ هه‌ڵبژاردنی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان.

گوڵستان سه‌عید وتیشی‌: لەگەڵ فراکسیۆنی‌ زۆرینه‌ رێکەوتوین کە لەم خولەی‌ پەرلەماندا هەرێمی‌ کوردستان بکەینە خاوەنی‌ دەستورێکی‌ هەمیشەیی و پەرلەمانیش کارا بکرێتەوە بە به‌شداریپێکردنی‌ کۆی‌ فراکسیۆنەکان لە دانانی‌ بەرنامەی‌ کار.


هەواڵی زیاتر