جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان كۆبونهوه
11/01/2021
ئەمرۆ دووشهممه، لەمەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان هەردوو جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان کۆبونەوە. ههردوو کۆبونەوەکە تایبەت بوون بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق.
لهوبارهیهوه، جەمال حاجی محەمەد سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان راگەیاند: کۆبونەوەکەی ئەمرۆ تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق و خۆئامادەکردن بۆ ئەو پرۆسەیە، کە لەئێستادا کۆمیسیۆن هاوپەیمانێتی لایەنەکانی راگەیاندوە کە بریارە له 6ی حوزهیرانی ئهمساڵ ئەنجامبدرێت.
هەر دوای کۆبونەوەی جڤاتی گشتی، کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی عومەرسەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێکردو تائێستا بەردەوامە.
فۆتۆ: بڕیار نامیق