سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: قاچاخچیەکان بدەنە دادگا نه‌ك په‌رله‌مانتارانی گۆڕان
11/01/2021
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ پێویستە ئه‌وانه بدرێنه دادگا كه قاچاخچێتی ده‌كه‌ن نه‌ك په‌رله‌مانتارانی گۆڕان، کە بە کاری پەیڕەوی خۆیان ھەڵئەساون و بە دواداچون دەکەن لە پێناوی سەروەرکردنی یاسا و نەھێشتنی گەندەڵی و ڕاووڕوت.
سه‌باره‌ت به بۆچونی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پرسی شكاتكردن له هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆن عه‌لی حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د، گوڵستان سه‌عید به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: ئەندامانی پەرلەمان کاریان بەدواداچون و چاودێرییه بۆیە پەرلەمانتارەکانی فراکسیۆنی گۆڕان كه لەو پەرلەمانتارانەن کە بە کاری پەیڕەوی خۆیان ھەڵئەستن و بە دواداچون دەکەن لە پێناوی سەروەرکردنی یاسا و نەھێشتنی گەندەڵی و ڕاووڕوت و بە ھەدەردانی سامانی گشتی و لە پێناوی ئەوەی حکومەتی ھەرێم پێگەی بەھێزتر و سیستەماتیک بێت، کەچی داوای لابردنی پارێزبەندیان دەکرێت.
گوڵستان سه‌عید وتی: لە بری ھەڵگرتنی پارێزبەندیان داواکارم ئەوانە بدەنە دادگا کە دوور لە ھەر عورفێکی یاسایی و لەسەر سامانی گشتی قاچاخچێتی دەکەن و خۆیان دەوڵەمەند دەکەن و حکومەتیش ناتوانێت ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان دەستەبەر بکات.
ئه‌م وتانه‌ی گوڵستان سه‌عید دوای ئه‌وه دێت كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، داوا له په‌رله‌مانی كوردستان كرد پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د لابدات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن "قاچاخچی و پاسەوانی قاچاخچیەکان"ه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه.
له نوسراوه‌كه‌ی دادگادا هاتووه: له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كه سكاڵایان تۆماركردووه له‌م دادگایه له دژی په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح_دابان محه‌مه‌د گوایه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته پاڵیان كه چه‌ندین بارهه‌ڵگری قاچاخ به‌بێ گومرگكردن ئاودیو ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو پارێزبه‌ندی هه‌یه داواكارین ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له ره‌زامه‌ندیتان به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ناوبراو گرتنه‌به‌ر رێكاری یاسایی له دژی به‌پێی ماده‌ی 1/433 له یاسای سزادان.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح رایگه‌یاند: لە ڕابردودا بە چەندین ڕێگای جیاواز زۆر ھەوڵیاندا بێدەنگ بم لە دۆسیەی قاچاخچیەکان، کۆڵم نەدا تاوه‌کو ھەمووان تێگەشتن ئەم حوکمڕانە قاچاخچیانە چۆن دزی لە میللەت دەکەن. دوایەمین ھەوڵیان ئەوەیە لە ڕێگای دادگاوە بمانترسێنن.. بێمنەت بن و چیتان لەدەستدێت بیکەن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت: قەبارەی قاچاخی مانگانە لە باشماخ ٥٥ ملیۆن دۆلار زیاترە، له بازاڕی جگەرەکە نوسینگەی قاچاخیان داناوەو ئێستا تەواوی جگەرە بە قاچاخ دێت، لە عەقاری نوسینگەی قاچاخیان بۆ ئۆتۆمبیل داناوەو ھەموو ئۆتۆمبیلێکی ڕێگا پێنەدراو داخڵ دەکەن.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، لە جبس و ھێلکەو فەرش و کەرەستەی کارەبایەوە تاوەکو بزن و مەڕو پاککەرەوە باقاچاخ داخڵدەکرێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی: ئەو ھێزە ئەمنیەی لە باشماخە، تەنسیق بۆ سەرجەم بارە قاچاخەکان دەکات، پاشان لە ھەموو بازگەکانیش بەناوی باری تەنسیقەوە بەبێ ئەوەی داوای مەنەفێست و وەرقەی گومرگ بکەن داخڵی دەکەن، لە موبایل و ئاڵتونی مەتاڕەوە بۆ قاچاخی ھەموو خاڵە سنوریەکان، لوتکەی دەسەڵاتی لەپشتە.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان، وتیشی:کاک لیوا مەریوان بەرپرسی کۆمەڵگای باشماخ، ئەگەر دەزانن باسکردنی ئەم قاچاخیە خراپە، تەنسیقی بارە قاچاخەکان ڕابگرن، ھیچ دادگایەک جورئەتی نەکرد بڕیاری گرتن بۆ قاچاخچیەکان دەربکات، بەڵام من لەسەر باسکردنی دەبێت بچمە دادگا، دڵنیابن بێدەنگ نابم.