بەڵێن ئیسماعیل: نزیکەی (86) کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان باجی وەهمیان داوە

12/01/2021

بەڵێن ئیسماعیل - ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان:

 نزیکەی (86) کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان باجی وەهمیان داوە
* لەماوەی دو ساڵدا بەشێک لە کۆمپانیاکان زیاتر لە (10) ملیار دینار زیانیان لە داهاتی حکومەت داوە
باجی کۆمپانیاکان یان ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان
یەکێکی تر لە رێگاکانی بەهەدەردان لە خاڵە سنوریەکان، خۆ دزینەوە و دانی باجی وەهمی کۆمپانیاکانە لە خاڵە سنوریەکان.
ئەم کۆمپانیایانە کە بە چەندین رێگا پارە وەردەگرن و بەپێی گرێبەستەکانیان زۆرینەی داهاتەکانیان بۆ کۆمپانیاکە و بەشێکی کەمی بۆ حکومەتی هەرێمە، کە زۆرینەیان (80٪)ی بۆ کۆمپانیاکە و لە (20٪)ی بۆ حکومەتە.
سەرەڕای ئەوە لەساڵانی رابردو باجی وەهمییان داوە، بە نزیکەیی زیاتر لە (10) ملیار دینار بەهەدەردان و زیانیان لە داهاتی حکومەت داوە لەماوەی دو ساڵدا.
کۆمپانیا هەیە بەس لە ساڵی (2019) دەبوایە نزیک بە سێ ملیار و نیو باج بدات، بەڵام تەنها نزیکەی دو ملیۆن دینار باجی داوە.
هەرچەندە بڕیاری پێداچونەوە و رێکخستنی باج دراوە، بەڵام دەبێت ئەو بڕە پارانەش وەربگیرێتەوە کە وەک باجی حەقیقی دەبوایە بدرێت.
نزیکەی (86) کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان باجی وەهمیان داوە.
ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستی(psc) یان هەیە بەخشراون لە باج، تەنانەت باجی لێبڕینی راستەوخۆی کارمەندەکانیشیان نادەن، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە لەبری ئەوەی ئەم باجانە لە کۆمپانیاکان وەربگیرێت باج دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی ھاوڵاتیان، کە بڕیاری باج خستنە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەت هیچ پشتیوانییەکی یاسایی نیە، بۆیە دەبێت هەڵبوەشێتەوە و بارگرانی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان دروست نەکرێت.


هەواڵی زیاتر