عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح و دابان محه‌مه‌د داوا ده‌كه‌ن پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌ی‌ قاچاخیه‌كان پێشكه‌شی‌ دادگا بكه‌ن

12/01/2021

دوو په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان، داوا ده‌كه‌ن پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ 750 ملیۆن دۆلاری‌ قاچاخچێتی‌ له‌ ماوه‌ی‌ 18 مانگی‌ ڕابردوو پێشكه‌شی‌ دادگا بكه‌ن.

له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیان كردوه‌ عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح و دابان محه‌مه‌د نوسیویانه‌: هه‌ڵگرتنی‌ پارێزبه‌ندی‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ پێوست نیه‌، داواكارین پارێزبه‌ندیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچینه‌ به‌رده‌م دادگا و به‌ڵگه‌ی‌ قاچاخیه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو.

ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ داواشده‌كه‌ن دادگا به‌زووی‌ دانیشتنی‌ دادگاییان ڕێكبخات بۆ ئه‌وه‌ی‌‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ 750 ملیۆن دۆلاری‌ قاچاخچێتی‌ له‌ ماوه‌ی‌ 18 مانگی‌ ڕابردوو پێشكه‌شی‌ دادگا بكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لە نوسراوێکی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانیدا هاتووە، بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سکاڵای لە دژی هەریەک لە پەرلەمانتاران (عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد) تۆمارکردووە و تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ، کە باسیان لەوە کردوە "چەندین بارهەڵگری قاچاخ بێ گومرگکردن هاوردە دەکرێت".


هەواڵی زیاتر