دوای بەدواداچونێکی عەلی حەمە ساڵح دەستەی وەبەرھێنان لێکۆڵینەوە لە پرسی هێنان و فرۆشتنی شیش دەکات

13/01/2021

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان ئەنجامی بەدواداچونێکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: دوای بەدواداچونی ئێمە بۆ داخڵکردنی شیش بەناوی پرۆژەی وەبەرھێنانەوەو فرۆشتنەوەی لەبازاڕدا، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، هاتوەتە دەنگ لەسەر ئەو بابەتە.

عەلی حەمە سالح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، لە نوسینێکدا ڕایگەیاندوە؛ سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەڵێنیداوە، سبەی لێکۆڵینەوە دەستپێبکەن و ھەر شیشێک بەناوی پرۆژەوە بێت و چوبێتە بازاڕ دوو قات گومرگی لێوەردەگرین  و ڕێگا بە کاری لەو شێوە نادرێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئێمەش وەک چاودێر بەردەوام دەبین، تائەوکاتەی ئەم پرسە ئەنجامی دەبێت.


هەواڵی زیاتر