سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان هۆشداری لەبارەی ژینگە و ئاوی قەزای دوکان دەدات
17/01/2021
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سێمانی، ڕایدەگەیەنێت: دۆخی ژینگەی دوکان و دەوروبەری خراپەو وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا گرفتی نەبوونی شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و پیسبوونی ژینگە و ئاوی دوکان چارەسەر بکرێت.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سێمانی، دەڵێت: ئێمە لە هەردوو لیژنەی خزمەتگوزری شارەوانی و تەندروستی وژینگەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ بەدواداچوونی گرفتی نەبوونی شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و پیسبوونی ژینگە و ئاوی دوکان، سەردانی مەیدانی شوێنی فڕێدان و داپۆ شینی خاشاکی گوندەکان و ٦ شارەوانی سنورەکانی تاسلوجەو پیرەمەگرون و سورداش و دوکانمان کرد.
سەبارت بە چارەسەری کێشەکە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: لە ماوەی داهاتوو گرفتەکە چارسەر دەبێت بەهاوکاری وهیمەتی لایەنەپەیوەندارەکان و خەڵکی دڵسۆزی سنوورەکە.