عەلی حەمە سالح: دوای پێنج ساڵ بەدواداچون و دەستکەوتنی سەروو ١٠٠ ملیار دینار و عەریزەی ئەلیکترۆنی و تابلۆ و گەراج درابوو بە کۆمپانیایەک لێی‌ وەرگیرایەوە

20/01/2021

 په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئه‌نجامی‌ به‌دواداچونی‌ پێنج ساڵی‌ له‌سه‌ر پێدانی‌ عەریزەی ئەلیکترۆنی و تابلۆی  و گەراج به‌ كۆمپانیایه‌ك ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وكارانه‌ی‌ لێی‌ وه‌رگیرایه‌وه.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان به‌ سایتی‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند: تابلۆی ئۆتۆمبیل درابوە کۆمپانیایەک بۆ ھەر تابلۆیەک ٥٠ ھەزار دیناری وەردەگرت، عەریزە نوسینی بەناو ئەلیکترۆنی پێدرابوو بۆ ھەر عەریزە نزیکەی ١٥ ھەزاری وەردەگرت، کارەکانی پۆلیسی ھاتوچۆی پێدرابوو دەیان ملیار دیناری دەستکەوت له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ داوامانكرد لێی‌ وه‌ربگیرێته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سكاڵای‌ دژم كردوو له‌ دادگا لێمبرده‌وه ‌و له‌ ئێستاشدا بڕیاردراوه‌ ئه‌و ئیشانه‌شی‌ لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و ئیشانه‌وه‌ سەروو ١٠٠ ملیار دیناری‌ ده‌ستكه‌وتوه‌، ئێستاش بڕیاردرا وه‌ لێی وەربگیرێتەوە و حکومەت خۆی ئەم کارە بکات، ھەرچەندە درەنگەو پارەی زۆری کۆکردەوە، بەڵام کارێکی باشە.


هەواڵی زیاتر