هۆشیار عومه‌ر: ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان تاكه‌ كه‌ناڵی‌ فه‌رمییه‌ بۆ لێدوان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ و تێڕوانینه‌كانی‌ گۆڕان

21/01/2021

رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دبپلۆماسییه‌كانی‌ هه‌واڵێكی‌ بێبنه‌مای‌ چه‌ند سایت و په‌یجێك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ بۆ سایتی‌ فه‌رمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ ناردوه‌، د. هۆشیار عومه‌ر عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ گۆڕان رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 20/1/2020 هه‌واڵێكی‌ بێبنه‌ما بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌ستی‌ وه‌رداوه‌ته‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.

هه‌ر له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ گۆڕان تاكه‌ كه‌ناڵی‌ فه‌رمییه‌ بۆ لێدوان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ و سیاسه‌ت و روانینه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان. خوازیارین لێدوان له‌ كه‌ناڵی‌ فه‌رمی‌ و په‌یوه‌ندیداری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ربگیرێت نه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ نادیار.


هەواڵی زیاتر