کۆبونەوەى ستافی ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو

05/03/2023

کۆبونەوەی ستافی ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەمەبەستی تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى و دۆخى ناوخۆیی و پرۆژەى ئاشتەوایی و ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە (5/3/2023)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان بە ئامادەبونى رێکخەرى ژوورەکانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەی ستافی ژورەکان، بۆ گفتوگۆ لەبارەى چەند پرسێکى تایبەت بە دۆخى سیاسى و هەڵبژاردنەکان و دۆخى ناوخۆیی و پرۆژەى ئاشتەوایی و ئامادەکارییەکانى بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى بەڕێوەچوو.

سەرەتاى کۆبونەوەکە رێکخەرى ژورە تایبەتمەندەکان و لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس بەرچاوڕونیاندا لەبارەى دوایین پێشهات و ئەگەرەکان و پرسى هەڵبژاردن و  بەستنى دووەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى و پڕۆژەى ئاشتەوایی و روانگەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ دۆخى سیاسى و دیموکراسى و ئازادییەکان لە هەرێمى کوردستان.

لاى خۆیانەوە ئەندامان و ستافى ژوورەکانى بزوتنەوەى گۆڕان، بە سەرنج و پێشنیازەکانیان بەشدارییان کرد و گفتوگۆى کراوە لەنێوان ئامادەبوان کرا بە ئاڕاستەى پێویستى کارى پێکەوەیی و سەرخستنى پڕۆسەى ئاشتەوایی و بەستنى کۆنفڕانسى نیتشیمانى بەشێوەیەک هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە ببێتە هۆى خۆ رێکخستنەوەى گۆڕان و فراوانکردنى بەرەى گۆڕانخوازى و بەهێزکردنەوە و خۆ ئامادەکردن بۆ هەموو ئەگەر و ئاڵنگارییەکان و قۆناغى نوێ.


هەواڵی زیاتر