سیمینارێک بۆ رێکخەرانى ژورى یاسایی و توێژینەوەکان بەڕێوەچو
01/05/2023
ئەمڕۆ دوشەممە
(2023/5/1)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى ژوری یاسایی و توێژینەوەی
سیاسی، بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە ئەندام و ستافى ژورەکان و هەڵسوڕاوان و
پەرلەمانتارانى بزوتنەوەى گۆڕان سیمینارێکیان بۆ هەریەک لە چۆمان محەمەد رێکخەرى
ژورى یاسایی و ستەم کامیل رێکخەرى ژورى توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان رێکخست.
لە سیمینارەکەدا
كاریگەری و لێكەوتەكانی (بریاری دادگای فیدراڵی بۆ پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی
كوردستان لەگەڵ ئاڵنگاریەکانی بەردەم بە دامەزراوەیکردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا)
رونکرایەوە و ئەگەر و پێشهات و سیناریۆکان خرانەڕو.
دواتر گفتوگۆى کراوە
لەنێوان ئامادەبوان و رێکخەرانى سیمینارەکە کرا و سەرنج و پێشنیاز و بۆچونەکان خرانەڕو،
هەروەک جەخت لە پێویستى کارکردن بە بەرنامە و پڕەنسیپەکان بزوتنەوەى گۆڕان کرایەوە
بۆ بەدامەزراوەیی کردنى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەنیشتیمانیکردنى دامەزراوەکان و
لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندییە باڵاکانى خەڵک و هەرێمى کوردستان
فۆتۆ: محەمەد خەلیفە