جڤاتی گشتی هەڵسەنگاندن بۆ کاری نوێنەرەکانی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی دەکات
23/01/2021
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، لیژنەی فراکسیۆنەکانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ فەرەیدون عومەر ، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی جڤات لەسەر شێوازی کاری بەڕێوبەرایەتیەکەو ڕۆڵی بەڕێوەبەری گشتی پرسیار و هەڵسەنگاندنەکانیان خسەڕوو، لای خۆیەوە فەرەیدون عومەر چالاکی و کارەکانی بۆ ئامادەبوان ڕونکرەوە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایەسەر ئاستەنگە یاسایی یەکانی پەیوەست بە پیادەکردنی فۆڕمی مەرکەزیەت لە بەڕێوەبردنی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەو سەرجەم دام و دەگا حکومیەکان لە هەرێمی کودستان.