کۆبونەوەی فراوانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌چو

25/01/2021

به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌ستنی‌ كۆنفرانسه‌ ناوخۆیی‌ و نیشتمانییه‌كان، ئەنجومەنەکانی دەرەوەی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونەوەیەکی فراوانیان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا.

كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ فواد جەمال بەرپرسی گۆشەی بەریتانیا و به‌ بەشداریی ئاراس وەلی رێكخه‌ری‌ ژوری رەوەندی کوردی‌ ئه‌نجامدرا و پاش گفتوگۆ و وتوێژێکی تێروته‌سه‌ل دەربارەی بارودۆخی کوردستان بە گشتی و بزوتنەوەی گۆڕان بەتایبەتی، تیشك خرایە سەر هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و کۆنفرانسی نیشتیمانیی و هه‌روه‌ها کارنامەی حکومەت و قۆناغەکانی چاکسازیی و پڕۆژەکانی گۆڕان.

پاشان ده‌رگای‌ پرسیار و گفتوگۆ كرایه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی‌ له‌پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چونی‌ كاره‌ رێكخراوه‌ییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان خرانه‌ڕو و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ سه‌رنج و تێبینییه‌كان درانه‌وه‌ و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر كاركردنی‌ زیاتر بۆ سه‌رخستنی‌ په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.


هەواڵی زیاتر