ڕەوەندی كوردی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ ڕێکخستنەوە و بەهێزکردن

24/08/2026

لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی نیشتمانی و بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی خۆڕێکخستنەوە، کۆبوونەوەیەکی هەڵسوڕاوانی ژووری ڕەوەندی کوردی بە سەرپەرشتی فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژوری ڕەوەندی کوردی و بە میوانداری ڕۆڤان سەروەت، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی، لە ڕێگەی وێبناری زووم ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ناوخۆییەکان، ئاڵنگارییەکان و هەنگاوە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ تاوتوێ کران. هەروەها گرنگی نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی داواکاری و خواستەکانی خەڵک و بەهێزکردنی ڕێکخستنە ناوخۆییەکان گفتوگۆ كرا.

هەڵسوڕاوانی بەشدار جەختیان لەسەر پشتیوانی بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان و پاڵپشتی هەنگاوەکانی داهاتوو کرد، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک سەرنج، تێبینی و پێشنیاریان بۆ باشترکردنی پرۆسەی خۆڕێکخستنەوە و ڕێکخستنی ئۆرگانەکان پێشکەش کرد.


هەواڵی زیاتر