نوێنەرى گۆڕان لە کۆنفرانسی یادی لۆزان: بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانى هەر هەوڵێک دەکات کە بەرگری لە مافی کورد بکات
26/07/2026
ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان بە نوێنەرایەتى بزوتنەوەى گۆڕان لە
وڵاتی سویسرا بەشداریی لە کۆنفرانسی یادی (١٠٣) ساڵەی لۆزان دەکەن و لە وتارى بزوتنەوەکەشدا
ڕەفیق عەبدوڵا پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی کە بەرگری لە مافی کورد
بکات.
لە هەمان ئەو جێگایەی پەیماننامەی لۆزانی تێدا بەسترا لە
رێوڕەسمێکدا یادی (١٠٣) ساڵەی پەیماننامەى لۆزان بە بەشداری نوێنەری لایەنە سیاسیەکان
و رێکخراوەکان و چەندین کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیر و هونەرمەند کرایەوە.
ڕەفیق عەبدوڵا بەرپرسی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڵاتی
سویسرا لە رێوڕەسمەکەدا وتارى بزوتنەوەی گۆڕانى پێشکەشکرد و تێیدا پشتیوانی بزوتنەوەی
گۆڕانی بۆ هەر هەوڵێک دوپاتکردەوە کە بەرگری لە مافی کورد بکات و هاوکات دوای لە لایەنە
سیاسیەکان و ریکخراوە کوردییەکانى کۆمەڵى مەدەنى و چالاکوانان کرد کاربکەن بۆ بە فەرمی
ناساندنى ئەو ستەمانەی لە گەلى کورد کراوە لە لەناویاندا لەنێو پەیمانى لۆزان.