گوڵستان سەعید: تکایە لێدوانەکانمان مەشێوێنن

27/01/2021

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، داوادەکات هەندێک میدیا چیتر بۆ مەرامی خۆیان لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکانی نەشێوێنن.

گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت:
تکایە لێدوانەکانمان مەشێوێنن ئێمە بەم جۆرە لێدوانمان داوەکە ھەموی پێکەوە مانا دەبەخشێ نەک ئێستا لە لایەن ھەندێ پەیجەوە بە مەبەست  قسەکانی ئێمە چەواشە دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە کە بۆتە دیاردەیەکی ناشیرین.

دەشڵێت:  ھەندێک میدیا و پەیج چۆنیان بوێت رەسمێکت دادەنێن و بەویستی خۆیان دێڕێک لە قسەکانت دەبڕن و بڵاوی دەکەنەوە و لەسەر وێنەکەت  دایدەنێن ھیوادارم بۆ ئەوەی مسداقیەتی راستگۆیانەی خۆیان لای خوێنەران لەدەست نەدەن دەستبەرداری ئەو کارانە بن ھەر ھیچ نەبێت با لەبەر دەرونی ھاووڵاتیان با لەوە ھیلاکتر نەبن بە ھۆی  چەواشەکردنەوە.


هەواڵی زیاتر